دابەزاندنی ئەندرۆیدی فەرمی جێڵی بین ٤.١.٢ بۆ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ئەدڤانس

 

نوێترین ڤێرژنی ئەندرۆیدی ٤.١.٢ بۆ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ئەدڤانس دابەزی کە چەندەها تایبەتمەندی نوێ لەگەڵ خۆیدا دێنێ،

ئەم نوێ کردنەوەیە تەنها بۆ سامسۆنگ گالاکسی ئێس ئەدڤانس دەبێت کە ژمارەی مۆدێلەکەی بریتیە لە GT-I9070 بۆ زانینی ئەمە بچۆرە سەر بەشی Settings > About > Model Number ئەگەر وانەبوو واتە ئەم نوێ کردنەوەیە بۆ مۆبایلەکەی تۆ نابێت.

( ئەندرۆید کورد بەهیچ شێوەیەک بەرپرسیار نیە لە هەر کێشەیەک کە توشی مۆبایلەکەت دەبێت لەم ڕێگەیەوە )

پێش دابەزاندن ::

- درایڤەری سامسۆنگ دابەزێنە لێرەوە بە پێی جۆری کۆمپیوتەرەکەت :: ٣٢ بیت یان ٦٤ بیت

- شەحنی مۆبایلەکەت با لەسەرو لەسەدا ٧٠ یان زیاترەوە بێت

- مۆبایلەکەت باک ئەپ بکە و داتاکانی ناوی هەڵبگرە  ( سەیری ئەم بابەتە بکە لەسەر باک ئەپ )

- ئەگەر دژەڤایرۆس بەکاردەهێنیت ئەوا ناچالاکی بکە هەتا کرداری ڕوت کردنەکە تەواو دەبێت

- ئەم بەشە چالاک بکە :: Settings > Developer option > Usb Debugging سەحێک بدە لە ناو چوارگۆشەکەی بەردەمی و پاشان OK بکە هەروەکو بە وێنە ڕون کراوەتەوە لە خوارەوە.

فایلەکان ::

ڕومی ٤.١.٢ XXLPY

بەرنامەی ئۆدین ٣.٤

 

دابەزاندن ::

١. ئەو دوو فایلەی داتگرت دەربکە یان extract یان بکە بە بەرنامەی وینڕار.

٢. بەرنامەی ئۆدین ٣.٤ بکەرەوە

٣. مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە

٤. بچۆرە سەر دۆخی داونلۆد بە دەستنان بە هەرسێ دوگمەی داگیرسان + ناوەڕاست + کەم کردنی دەنگ ( یان سەیری ئەم بابەتە بکە )

٥. پاشان بە کێبڵی شەریکە مۆبایلەکەت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە پەیوەست بکە

٦. پاشان تۆزێک بۆستە تا درایڤەری مۆبایلەکەت دادەبەزێت نزیکەی ٣ بۆ ٤ خولەک ( ئەگەر یەکەم جارت بێت ئەم کارە بکەیت )

٧. پاشان بەرنامەی ئۆدین مۆبایلەکەت دەناسێتەوە ئەویش بە زیادکردنی ڕەنگی شینی کاڵ لە بەشی سەرەوەی بەرنامەکەو زیاد کردنی  وشەی Added ! لەبەشی Message دا هەروەکو لە وێنەکەدا دیارە

ئەگەر بەو شێوەیە نەبوو یان زیاد نەبوو واتە درایڤەری مۆبایلەکەت بە سەرکەوتوویی دانەبەزیوە. دوبارە درایڤەرەکە دابەزێنەرەوە

٨.  کلیک بکە لەسەر بەشی PDA و فایلی ڕومەکە کە پێشتر دەرتکرد دیاری بکە ئەوەی کە بەم شێوەیەبوو

٩. تەئکید بکەرەوە کە سەح دراوە لە هەردوو بەشی Auto Reboot و F.Reset Time داو بەهیچ شێوەک سەح مەدە لەبەشەکانی تر

١٠. پاشان دەستبنێ بە دوگمەی Start دا بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە.

١١. ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو بوو ئەوا لە بەشی سەرەوە لە لای چەپ بەڕەنگی سەوز دەردەکەوێت و دەنوسێت PASS! هەروەک لەوێنەکەدا دیارە

ئەگەر وانەبوو واتە پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبووە. پاتری مۆبایلەکەت دەربکەو دووبارە پرۆسەکە دوبارە بکەرەوە

ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتووبوو ئەوا مۆبایلەکەت ڕیستارت دەکات

پیرۆزە ئێستا مۆبایلەکەت لەسەر ئەندۆریدی جێڵی بینی ٤.١.٢ ئیش دەکات

تێبینی ::

- ئەگەر ئەو ڕومەی کە بەکاری دەهێنیت پیش دابەزاندن فەرمی بێت ، ئەوا دوای تەواو بوونی پرۆسەی دابەزاندنی ئەم ڕومە فەرمیە نوێیە، دوای ٣-٤ خولەک مۆبایلەکەت دەچێتە ناو سیستەمەکەوە ، واتە پێویست بە فۆڕمات کردن ناکات.

-  ئەگەر ئەو ڕومەی کە بەکاری دەهێنیت پیش دابەزاندن فەرمی نە بێت ، ئەوا دوای تەواو بوونی پرۆسەی دابەزاندنی ئەم ڕومە فەرمیە نوێیە، دوای ٣-٤ خولەک مۆبایلەکەت ناچێتە ناو سیستەمەکەوە ، بۆیە پێویست بە فۆڕمات کردن دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش ئەم هەنگاوانی خوارەوە بکە

١. پاتری مۆبایلەکەت دەربکە

٢. پاشان دوبارە پاتریەکەی تێ بکەرەوە

٣. بچۆرە سەر دۆخی ڕیکەڤەری ( سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە ) بە دەستنان بە هەرسێ دوگمەی ( داگیرسان + ناوەڕاست + زیاد کردنی دەنگ ) هەرسێکیان لە هەمان کاتدا و پاشان شاشەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە چەند هەڵبژادنێکی تیادایە. تۆ چوارەم دانەیان هەڵبژێرە ئەوەی کە نوسراوە wipe data/factory reset و بە دوگمەی داگیرسان ئۆکەی بکە و هەڵیبژێرە، پاشان شاشەیەکی ترت بۆ دەکرێتەوە و لەوێدا YES هەڵبژێرەو مۆبایلەکەت فۆڕمات دەبێتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە سەر هەمان شاشەی یەکەم جار تۆش یەکەمین هەڵبژاردن دیاری بکە کە نوسراوە Reboot System Now ئیتر مۆبایلەکەت ڕیستارت دەبێت و دوای نزیکەی ٢ خولەک مۆبایلەکەت بە سەرکەوتوویی دەچێتە ناو سیستەمەکەوە.

 

ڕەوەند حەیدەر

ئەندازیاری نەوت، گەشەپێدەری ئەندرۆید، گەشەپێدەری ڕومی ئەندرۆید، ئەندرۆید کورد دەروازیەک بۆ خزمەتی گەلی کورد.

- Twitter - Facebook

  • mariwan

    زۆر سوپاستان ده‌كه‌م من مۆبایله‌كه‌م ئه‌بده‌یت كرده‌وه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی هیوای كاری باشترتان بۆ ده‌خوازم

    • http://www.AndroidKurd.com/ Android Kurd

      سەرچاوم براکەم،. خۆشحاڵم بەوەی سەرکەوتووبویت لە کارەکاتدا. هیوام وایە هاوڕێکانت بێبەش نەکەیت لەم سایتە.

Post Navigation

Follow

Get every new post delivered to your Inbox

Join other followers